به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، هێزه‌كانی حه‌شه‌دی شه‌عبی ڕاگه‌یاند كه 35 کەسی تۆمەتبار بە پروپاگندهكردن بۆ پارتی بەعسی قەدەغەکراوی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستگیركردووه.
لە ڕاگەیەندراوێکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە هاتووه" لەچه‌ند ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك، بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری لە هەواڵگری و یه‌كه‌ی زانیاری لە دەسەتی حه‌شدی شه‌عبی توانی 35 کەسی تۆمەتبار بە پروپاگندهكردن بۆ پارتی بەعسی قەدەغەکراوی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 2024 لە چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیرکردنەکان بەپێی یاسا وفەرمانی دادوەر بووه لە چوارچێوەی یاسای قەدەغەکردنی کارای پارتی بەعس ئەنجامدراون، هەروەها تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کارا کراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان".
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمە بەشێکە لە زنجیرەیەک دەستکەوتی ئەمنی بەردەوام کە ئامانجیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی هزر وبیری پاڵنێنهر و زیانبەخشە لە سەرتاسەری پارێزگاکانی وڵات‌دا".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" مادەی هەشتەمی یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس ژمارە 32ی ساڵی 2016 بریتیه: هەر کەسێک سەر بە حزبی بەعسی قەدەغەکراوی بێت یان پروپاگنده بۆ بیروهزرهكانی بكات، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان یان كه‌سێك بروای پێبكات ورابكێشته ناو ڕیزه‌كانی ئه‌م حزبه، سزا دەدرێت به‌زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت، ئه‌گه‌ر بكه‌ره‌كه ئه‌ندامی حزبی به‌عس بێت له‌پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان له‌وانه بێت كه‌یاسایی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ده‌یگرێته‌وه.