بەغداد/ INA
ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی سەید موقتەدا سەدڕ ئەڕۆ ڕۆژی دووشەممە داوای کرد ئەوبەرهەمانە بایکۆت بکرێن کە پشتیوانی قەوارەی زایۆنیزم دەکەن.
سەیدسەدڕ لە بەڵگەنامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پێویستە لەسەر سەرجەم ئەوانەی باوەڕیان بە دۆزی فەلەستین هەیە وسەرجەم ئەوانەش کە هەواداری مرۆڤایەتین هەستن بە بایکۆتکردنی ئەوبەرهەمانەی پشتیوانی دەکەن لە قەوارەی زایۆنی لەنێو عێڕاق و دەرەوەی عێڕاقدا، چونکە ئەمە کارێکە ڕەزامەندی خودای لەسەرە و بەهەمانشێوەش ویژدانمان ڕازی دەکات وەکو موسوڵمان و دۆستانی مرۆڤایەتی و ئاشتی.