بەغداد/ INA
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێوەرەکانی هێنانی دەستیکاری بۆناو عێڕاق دەستنیشان کرد.
بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تیدا هاتووە کە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەحمەدئەسەدی چاوی کەوت بە باڵیۆزی سوریالەعێڕاق سەتام دەندەح، لەدیدارێکدا باسیان لە یەکلاکردنەوەی دۆخی دەستیکاری سوریان کرد لەعێڕاقدا.
ئەسەدی ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەت لەکۆششدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی یاسایی بۆ سوریەکان کەپێویستە بەگوێرەی یاسا خۆیان و لایەنی کارکردنیان تۆماربکرێت.
هەروەها ئەسەدی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەیاساییەکان بۆ کرێکارانی سوری بۆ کارکردن و جەختکردنەوەش لەسەر پشتبەستن بە لێهاتوویی و شارەزایی ئەوکرێکارانەی دەهێنرێنە وڵات.