بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی وێستگەی گۆڕینی 400 غازی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران كاركردن بۆ جێبەجێکاری هەردوو پڕۆژەی فراوانکردنی وێستگەکانی غازی (حەیدەریە) و (نەجەف) دهستپێکرد ، كهتوانی بهرههمهێنانی 495 مێگاوات ههیه، هەروەها پڕۆژەی وێستگەی گۆڕینی 400 KV.
سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە كه ئەم پڕۆژانە بەشێکن لە ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی کە دوو قۆناغی لەخۆگرتووە، یەکەمیان بۆ سێ وێستگەی نەجەفی شكۆمهند و کەربەلای پیرۆز و بەغدایه، قۆناغەکەی تریش دوو وێستگەی بەسرە و دیالە لەخۆدەگرێت، كە توانای کۆی گشتی دەگاتە ٧٥٠٠ مێگاوات، ئاماژەی بەوەشکرد كهگرنگی ئەم پڕۆژانە بۆ سیستەمی کارەبایە، بەتایبەتی بۆ نەجەفی شكۆمهند، کە ڕووبەڕووی کەمی ئامێرەکان دەبێتەوە بە بەراورد لهگهڵ ئاستی باری کارەبایی.”
سەرۆک وهزیران ڕوونیکردەوە کە حکومەت خزمەتگوزارییەکانی لە پێش ئامانجەکانیدا داناوە، لەوانە کارەبا و چاککردنەوە و باشترکردنی، ئاماژەی بەوهشی كرد كهکارکردن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی و وەبەرهێنان لە غازی هاوڵدا، و بەرزکردنەوەی کارایی کەرتی گواستنەوە و دابەشکردن، هەروەها باشترکردنی چوارچێوەی کار و لەخۆگرتنی مۆدێلێکی ئابووری کە هاندەر و سوودبەخش بێت له بەرژەوەندی بەرهەمهێنان و هاوڵاتیدایه.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کەسیاسەتی بەکاربردنی هەڵە پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە چونکە کاریگەری لەسەر ئەدای سیستەمەکە هەیە، ههرووهها کارکردن لەسەر هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا متمانەپێکراو و کارامەکان کە کاریگەری خۆیان سەلماندووە، و ئەم پڕۆژانە بەشدار دەبن لە كێشهكان لە سیستەمەکەدا و دابەشکردنی بەرهەمهێنان و گواستنەوە”.
سودانی ڕێنماییەکەی بۆ وەزیری کارەبا ڕاگەیاند کە دهبێت بۆماوەی هەفتەیەک ئامادەیی مەیدانی لە پاڕێزگا هەبێت بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو تیمانەی لەم پاڕێزگایه کاردەکەن و خۆئامادەکردن بۆ سەردانەکەی چلهی ماتهمینی، جەختیشیکردەوە کە ئەو پاڵەوانانەی لە سەرجەم کەرتەکانی کارەبادا کاردەکەن، لەم کەشوهەوا سەختانە و پلەی گەرمی بەرزدا، شایەنی هەموو پێزانین و هاندانن”.
بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ڕێگەی خولی لێكدراوه چەندین سوود دەبەخشێت، گرنگترینیان ئەوەیە کە توانای کارەبای نوێ زیاد دەکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە سووتەمەنی زیادە هەبێت، و وەبەرهێنان لە سووتاندنی غازدا، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە ملیارەها دۆلار پاشەکەوت دەکات بەهۆی بەکارنەهێنانی سووتەمەنی زیادەوه.