بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران خستنەڕووی شەش پارێزگاری لە سیستمی بەڕێوەبردنی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان پشتڕاستکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەنووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، بەرنامەی بهگهڕخستنی بەڕێوەبردنی هاوبەشی بۆ نەخۆشخانە مۆدێرنەکان لە نەخۆشخانەی فێرکاری نهجفی پیرۆز كردهوه.
ئەم بەرنامەیە یەکەم ئەپڵیکەیشنە کە لە عێراقدا دەخرێتە بازاڕەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکانی تایبەتمەند لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پێویستی گەشتکردنی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی عێراق، و بڕە پارەیەکی زۆریش لەم بوارەیهوه دهگرێتهوه.
ههروهها وتی" سودانی بەدواداچوونیان بۆ کارکردن لەسەر بەرنامەکە و جێبەجێکردنی لە نەخۆشخانەکەدا کردووە، هەروەها ئەو حاڵەتانەی چارەسەری هاوڵاتیانیان بۆ دەکرێت، لە چوارچێوەی سیستەمی بەشداریکردن لە کارپێکردن و بەڕێوەبردن لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەندی ئیتاڵی (سان دۆناتۆ)، هەروەها گەشتێکی بهنێو کۆریدۆرەکانی نەخۆشخانەکە كردووه بۆ بینینی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ئاستی بەکارهێنانی سیستەمەکە."
سودانی پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵە ناوازەیەی وەزارەتی تەندروستی پێشکەشی کرد، لەسەر ئاستی پێداویستی و کەلوپەل، کە وهرچهرخانێكی جۆریه لهم بوارهدا.
سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە سیستەمی بەڕێوەبردنی هاوبەش شێوازی بەشداریکردن لە 6 پارێزگاردا جێبەجێ دەکات کە بریتین لە نەجەفی پیرۆز، بەسرە، میسان، زیقار، کەربەلای پیرۆز و بابل، وەک قۆناغی یەکەم، و ئەوەش لە چوارچێوەی دیدگایەکی نوێدا دێت که یارمەتی کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی و تەکنیکی عێراقی دهدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزاییەکانیان”.
لە میانی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا سودانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەو ئامانجە جێبەجێ دەکەین کە لە بەرنامەی حکومەتدا دامانناوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی و چاودێری وپێشکەشکردنی بههاووڵاتیان، بەو پێیەی شێوازێکی نوێمان پەیڕەو کردووە بۆ گەیشتن به باشترین خزمەتگوزاری و چاودێری تەندروستی، لە ڕێگەی شێوازی بەڕێوەبردن و کارکردنی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەتمەند لە بەڕێوەبردن.
ههروهها وتی" پڕۆژهی چاکسازی خێرامان بۆ نه خۆشخانهکانی بهغدا و پارێزگاکان دهستپێکردووه و تا ئێستاش بهڕدهوامین، جگه له بهڕدهوامبوون له تهواوکردنی پڕۆژه دواکهوتووهکانی نهخۆشخانه و بنکهی تهندروستی له بهغدا و پارێزگاکان، و دهستمان کردووه به تهواوکردنیان له ڕێگهی لیژنە پسپۆڕییهکانهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە هەنگاومان ناوە بەرەو دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی نوێ، بە توانای 100 قەرەوێڵە، لەسەر ئاستی قهزاکان، و بەم زووانە دەگوازرێنەوە بۆ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان کە وردبینی و پۆڵین كراون، ئێمەش پارەمان تەرخانکردووە، جیا لەبودجەی وەزارەتی تەندروستی، بۆ ناوەندەکانی چارەسەری تایبەتمەند بۆ نەخۆشیەکانی گورچیلە و شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ، بۆ باشترکردنی چارەسەری تایبەت بۆ نەخۆشییە قورسەکان.
ڕوونیشی کردەوە كهکۆمپانیاکە تا جێبەجێکردنی گرێبەستەکە پلەیەکی زۆری ئیرادە و خۆبەخشی هەبووە".
سهرۆك وهزیران ڕاگهیاند" ئەمڕۆ نەخۆشخانەی نەجەفی پیرۆز دەگۆڕێت بۆ ناوەندێکی چارەسەرکردن کە بەها بۆ شاری پیرۆز زیاد دەکات کە شوێنی مەبەستی هەموو موسڵمانانە.
ئاماژەی بەوەشکرد كهگرەو لەسەر سەرکەوتنی شێوازی بەشداریکردن دەکەین هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی، وستایشی ڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی تەندروستی نەجەف كرد، هیوای خۆی دەربڕی كهبە تەوژمێکی تەواوەوە کاربکات بۆ سەرکەوتنی بەرنامەکە."