بەغداد/ INA
وەزیری دارایی تەیف سامی محمد وشاندی بانکی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جان کریستوف کاریە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە تاووتوێی داراییکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوەو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیان کرد.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تیایدا هاتووە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە بارەگای وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو لەنێوان وەزیری دارایی تەیف سامی محمد وشاندی بانکی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی جان کریستۆف کاریە، بۆ تاووتوێکردنی شێوازەکانی پتەوکردنی هەماهەنگیەکان لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، ڕوونیشی کردەوەکە لەکۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە سەر پشتیوانیکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوەوهێڵەکانی ئاسنی و ژێرخانی ڕێگای گەشەپێدان.
وتیشی ئەم پڕۆژانە باشکردنی کواڵێتی خزمەتگوزاریەکان بەئامانجدەگرێت و گەشەپێدانی ئابووری لێدەکەوێتەوە.
هەروەها هەردوولا لەکۆبوونەوەکەدا گەشبینی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری بەردەوام کە ببێتەهۆی گەشەپێدانێکی هەمیشەیی.