کەربەلای پیرۆز-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حسێن، دیارترین چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی خۆی لەم هەفتەیهدا ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتی کردەوە کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەبێتە ڕۆژی دەستپێکردنی فێستیڤاڵی “سروودهكانی سهجادی و پێشانگای کتێب بە بەشداری ١٠ وڵاتی عەرەبی و بیانی.
جەمال دین ئەلشەهرستانی، ڕێکخەری ڕاگەیاندنی ئەمینداریەت و سهرۆكی لیژنەی ئامادەکار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" ئەمینداریەتی گشتی مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حوسێن دەیەمین فێستیڤاڵی سروودەکانی سەجادی لەمەزارگەی پیرۆزی ئیمام حوسێن له ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی موحەڕەمی سالی كۆچی ١٤٤٦ بهڕێوهدهبات، کە هاوتایە لەگەڵ ٣١ی تەمموز تا دووی ئابی ساڵی ٢٠٢٤.
ئاماژهی بهوهشدا، "زۆر بۆنە هەن کە پێش فێستیڤاڵەکە بوون، کە بریتی بوون لە گەیاندنی کتێبی نوێ کە زیادکرابوون بۆ کتێبخانەی ئیمام زەین العابدین (سهلامی خوای لەسەر بێت)، بەو پێیەی ژمارەی بڵاوکراوەکان بۆ ئەمساڵ گەیشتە 14 پهرتووك، جگە لە وەرگرتنی 18 توێژینەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە”.
ههروهها وتی" فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ لەژێر دروشمی (ڕێبازی ئەخلاقی و مافەکانی مرۆڤ لە ژیاننامەی ئیمامی سەجاد و میراتەکەیدا) دەبێت، بە بەشداری 7 پارێزگای عێراق، وبەشداریکردنی وڵاتانی جەزائیر، تونس، میسر، لوبنان، سوریا، سعودیە، عومان، ئێران، ڕووسیا و ڕۆمانیا.
ڕوونیشی کردەوە كهتەواوی ڕیسالهی ماف و سەحیفەی سەجادی وەرگێڕدرایە سەر زمانی ڕۆمانی تا بخرێتە نێو کتێبخانەی ئیمام زەین العابیدین (سهلامی خوای لهسهر بێت)، لە فێستیڤاڵەکانی پێشوودا وهرگێراوهتهوه بۆسهر زمانی ئینگلیزی، فارسی ، و ئیسپانی.”
هەروەها بپێشبڕکێی کورتە چیرۆک و پێشانگایەکی کتێب ئهنجام دهدرێت کە لە دەروازەی قیبلەی ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، لە یەکێک لە خێوهتگهكان بەڕێوەدەچێت، وپێشانگاکە ١٠ رۆژ دەخایەنێت، وله چوارشەممەی داهاتوو کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات، وکردنەوەی لە مەزارگەی پیرۆزی ئەلحسێنی دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند" بەیانی پێنجشەممەی داهاتوو، ٢٥ی موحەڕەم، کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوەكان دەبێت، ئێوارەش فێستیڤاڵی خوێندنهوهی شیعری ستونی دەبێت."