بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی بەڕێوەبەری هەواڵگری ناسڕیە دەرکرد.
بەیاننامەی ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەکرد کە تاوانبارەکە تەقەی لە کوژراوەکە کردووە لەکاتی دەوامکردنیدا، وتیشی بڕیارەکە بەپێی مادەی 1/406/ه لە یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969ی هەموارکراو وەرگیرا بە ئاماژەی مادەهاوبەشەکانی 47٫48٫49.