بەغداد/ INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە.
دەستەی كەشناسی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوە تێیدا هاتووە" كەشوهەوای سبەی سێشەممە ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرمایش نزیگ دەبن لە رۆژی پێشوو، بۆ پلەی گەرما لە بەسڕە و میسان دەگاتە 48 پلەی سیلیزی و زیقار نەجەفی ئەشرەفی و كەربەلای پیرۆز و دیوانییش دەگاتە47 پلەی سیلیزی و هەروەها بەغداد و بابل و ئەنبار و واستیش دەگەنە 46 پلەی سیلیزی".
ڕۆژی چوارشەممەش بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرماش نزیك ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و خوڵیش دەبارێت وپلەكانی گەرماش نزیك ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی هەینی داهاتووش ساماڵ دەبێت لە هەندێك ناوچەیش خوڵدەبارێت پلەی گەرمایش گشتی هەندێك لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبنەوە.