سەرۆک وەزیران یەکەم جێبەجێکردنی بەرنامەی کارگێڕی وبەگەڕخستنی هاوبەشی نەخۆشخانه نوێکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 29-07-2024, 11:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە یەکەم جێبەجێکردنی بەرنامەی کارگێڕی وبەگەڕخستنی هاوبەشی نەخۆشخانە هاوچەرخەکانی کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ هەستا بە کردنەوەی یەکەم پڕاکتیزەی بەرنامەی کارگێڕی وبەگەڕخستنی هاوبەشی نەخۆشخانە هاوچەرخەکان لە نەخۆشخانەی نەجەفی شکۆمەندی فێرکاری، ئەویش بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیە پسپۆڕەکان.