سەرۆك وەزیران سەرەخۆشی دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی كەسنەزانی : كەسایەتییەكی نیشتمانیمان لەدەستدا.

سیاسی
  • 28-07-2024, 21:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەخۆشی دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی محەمەد عەبدولكەریم كەسنەزانی ، هاوكات وتی بەم لەدەستدانە كەسایەتییەكی نیشتمانیمان لەدەستدا كە كاریگەرییەكی باشی هەبوو.
    سودانی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر سەكۆی (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئاگاداری كۆچی دوایی ئەندامی پەرلەمان گاندی محەمەد عەبدولكەریم  كەسنەزانی كراینەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  بەم لەدەستدانە كەسایەتییەكی نیشتمانیمان لەدەستدا كە كاریگەرییەكی باش و كاریگەری سیاسیی هەبووە كە بە دڵسۆزی و پابەندبوون بەشداریی لە كارە نیشتمانییەكان كردووە.
    لە كۆتاییدا وتی: پرسەو سەرەخۆشی گەورەمان بۆ خانەوادەی كۆچكردوو و سەرجەم ئازیزانی بۆ ئەم لەدەستدانە پڕ لە ئازارە.