مەندەلاوی سەرەخۆشی دەكات بە بۆنەی كۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی كەسنەزانی

سیاسی
  • 28-07-2024, 20:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، سەرەخۆشی دەكات بەهۆی كۆچی دوایی پەرلەمانتاری كوتلەی موبادەرە، خوالێخۆشبوو غاندی كەسنەزانی.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكی سەرەخۆشیدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : بە دڵێكی پڕ باوەڕ بە قەزاو قەدەری خوای گەورە، هەواڵی كۆچی دوایی پەرلەمانتاری كوتلەی موبادەرە غاندی خوالێخۆشبوومان پێگەیشت ، كوڕی شێخ محەمەد عەبدولكەریم كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی حسێنی لە عێراق و هەموو جیهان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەم كارەساتە پڕ لە ئازارەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خوشك وبرایانی  پەرلەمان دەكەین بۆ كۆچی دوایی هاوكارێك كە خۆڕاگر و پەرۆش بوو بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی بە هەموو دڵسۆزییەكەوە و كاریگەرییەكی باشی لەسەر گیانی هەموو لایەك بەجێهێشت، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ناوداری كەسنەزانی دەكەین بە سەرۆكایەتی سەرۆكی تەریقەتەكە شێخ نەهرو محەمەد كەسنەزانی و هەموو خۆشەویستانی خوالێخۆشبوو.