بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، غاندی كەسنەزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندن لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : بە دڵێكی باوەڕ بە قەزا و قەدەری خودای گەورە و بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە، (شێخ د.غاندی محەمەد كەسنەزانی) كۆچی دوایی كرد و خودای گەورە رەحمی پێبكات.