ناوخۆ: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەشت هەزار تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

ئەمنی
  • 28-07-2024, 19:54
  • +A -A

    بەغدا - INA - محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ هەنگاوی دامەزراندنی ناوەندێكی ئۆپراسیۆنی هەرێمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی پشتڕاستكردەوە كە بنكەكەی لە بەغدای پایتەختە، لەژێر ڕۆشنایی كۆبوونەوەی ئەم دواییەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی هەرێمەوە، هاوكات ژمارەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی هەژماركرد كە لەناوخۆدا دەستیان بەسەردا گیراوە لەوماوەی 7مانگدا.
    بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە هزرییەكان سەربە وەزارەت، لیوا موهەنەد حاتم لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە (حەشیش، كریستاڵ كاپتاگۆن، و ئەوانی تر) نزیكەی (2) تۆن و (20) كیلۆگرام بووە، جگە لە دەستگیركردنی نزیكەی (8) هەزار تۆمەتبار لە بەكارهێنەر و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە سەرەتای ساڵەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق بە وڵاتێكی پەڕینەوە بۆ ماددە هۆشبەرەكان دادەنرێت، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بڵاوبوونەوەی ئەو ماددانە ڕوویداوە و بووەتە وڵاتێكی پەڕینەوە و بەكارهێنان، ئاماژەی بەوەشكرد:  ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كە لەلایەن حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ سەركەوتنی بەدەستهێناوە بە زیادكردنی ژمارەی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان كە سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەم بەڵایە.
    هەروەها ووتیشی :  ستراتیژەكە دەستی كردووە بە چنینەوەی بەرهەمەكانی لە ڕێگەی هاوكاریی نێودەوڵەتی و دانان یان دامەزراندنی ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هەرێمی بۆ وڵاتانی دراوسێ كە بنكەكەی لە بەغدایە لە ژێر ڕۆشنایی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بە بەشداری وەزیرانی ناوخۆی  وڵاتانی دراوسێ لە بەغدا.