هێزێكی هاوبەش لە بیابانی حەزەر ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی ئەنجامدا

ئەمنی
  • 28-07-2024, 17:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە بیابانی حەزەر ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە ئاسایشی تەواوی ناوچەكە و بەردەوامبوونە لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: هێزێكی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپا ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی بەرفراوانیان لە بیابانی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا ئەنجامدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزەكانی لیوای 21 و لیوای 44ی ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی، یەكەكانی لیوای 43 لە سوپا، هەروەها ژمارەیەك لە یاریدەران و بەڕێوەبەرایەتیەكان پاڵپشت لە دەستەی حەشدی شەعبی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە ئاسایشی تەواوی ناوچەكە و پاراستنی بەهێزبوونی ئاسایش و سەقامگیرییە كە لە پارێزگای نەینەوا بەخۆیەوە بینیوە.