بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئیبراهیم نامیس جبوری"وەزیری پەروەردە ،رایگەیاند :- کە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە سەرتاسەری عێراق بەردەوام دەبن لە هاندانی ستافی پەروەردەیی و فێرکاری بۆ بەشداری چالاکانە لە هەڵمەتی سەرژمێری گەورەی نیشتمانی دانیشتوان.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- " ئیبراهیم نامیس جبوری " وەزیری پەروەردە لە باڵاخانەی وەزارەتی پلاندانان چاوی کەوت بە "محەمەد عەلی تەمیم "جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە پێداوە:-لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ئەو میکانیزمانە کرد کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری ڕێکارەکان بۆ هاوڵاتیان لەژێر چاودێری حکومەتی نیشتمانیدا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی چاپکردنی کتێب و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی پەروەردەیی و کۆتاییهێنان بە مەلەفە دواکەوتووەکان، بە ئامانجی باشترکردنی واقیعی پرۆسەی پەروەردەیی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "جبوری " جەختی لەوەکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە سەرتاسەری عێراق بەردەوام دەبن لە هاندانی ستافی پەروەردەیی و فێرکاری بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کارا بەشداری بکەن لە هەڵمەتی گەورەی نیشتمانی بۆ سەرژمێری دانیشتوان.