بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت کۆی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بەپێی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو بریتی بوە لو (102) ملیۆن و (314 هەزار و 548 ) بەرمیل.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور بڕی (102) ملیۆن و (11) هەزار و (928) بەرمیل بووە،هەروەک هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن (302) هەزار و (620) بەرمیل بووە