کەربەلای پیرۆز -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "حەسەن ڕەشید عەبایجی" ئەمینداری گشتی مەزارگەی پیرۆزی حسێنی ، داوای لە خاوەن مەوکیب و دامەزراوە حوسێنیەکانی بەشدار لە مەراسیمی چلە کرد، پابەندبن بە ڕێنماییەکانی مەرجعیەتی باڵا و دوورکەونەوە لە حوکمدانی هەڵە و کرداری هەڵە.
"عەبایجی" لە وتارەکەیدا لە میانی دووەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێوڕەسم و مەوکیبەکانی حوسێنیە سەبارەت بە سەردانیکەرانی چلە،کە لە بارەگای پیرۆزی حوسێنی بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد وتی:- ئامانجە سەرەکی رێبازی حوسێنی پاراستنی پەیامەکەیە، بەتایبەتی ڕێوڕەسمەکانی حوسێنی،کە دەبێ هەمووان هاوکار بن، پێکەوە بوەستن و دەستی یەکبگرن بۆ پاراستن پەیامەکە و بەردەوامبونی هەمیشەیی لە ڕێگری کردن لە شێواندن و لادانی پەیام و رێبازەکە.