بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەمەبەستی پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی شارەکە "عەبدولعەزیز محەممەداوی" سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی،گەیشتە پارێزگای کەرکوک .
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- "عەبدولعەزیز محەممەداوی"سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بە یاوەری شاندێکی ئۆپەراسیۆن و کاروباری هەواڵگری و ئەمنی دەستەکە ئەمڕۆ گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە،و لەوێ لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، "حەمید سەهلانی" پێشوازی لێکران.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- "محەمەداوی " راستەوخۆ لەگەڵ گەیشتنی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی ئەنجامدا کە ژمارەیەک سەرکردەی هێزەکانی حەشدی جەماوەری تێدا ئامادەبوون،بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەکە و بەهێزتر کردنی پلانی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی هەروەها ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ سەردانیکەرانی چلە
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی جەماوەری هێزەکانی حەشد و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکەی بەسەرکردەوە، هەروەها پێداچوونەوەی بەو ئامادەکارییانەکرد کە لە بوارەکانی بەرپرسیاریەتیدا پێویستە جێ بەجێبکەن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات