بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، سەرۆکایەتی خولی چوارەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەکانی سنوری بڕیارەکانی حکومەتی فیدرالی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە، "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، سەرپەرشتی خولی چوارەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەکانی سنوری بڕیارەکانی حکومەتی فیدرالی کرد، جگە لەپارێزگاکانی هەرێم.