سەرۆک وەزیران: بوونی کۆمیسیۆنێکی پیشەیی و دادپەروەر کرۆکی سیستەمی دیموکراسی یە

سیاسی
  • 28-07-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە "عامر موسا حوسێنی " سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردو پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی نوێی لە کۆمیسیۆن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "سودانی " گوێی لە کورتەیەک لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بوو، کە بڕیارە لە تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەوپێیەی حکوومەت هەموو پێداویستییەکی بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دابین کردووە.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران  جەختی لە بوونی کۆمسیۆنێکی پیشەیی و ڕاستگۆیانە کردەوە کە بێلایەنی خۆی بپارێزێت، چونکە نوێنەرایەتی بەردەوامی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکات،کە کرۆکی سیستەمی دیموکراسی و یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی وڵات.