حەیدەر عەبادی: هەنگاوەکانی حکومەتی ئێستا زۆر باشن و سەرۆک وەزیرانیش تازە نییە بۆ بەرپرسیارێتی

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 28-07-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "حەیدەر عەبادی" سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر،دووپاتی کردەوە کە عێراق لە سەردەمی حکومەتی ئێستادا سەقامگیرییەکی ئەمنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوەو، ئەوە سەرەرای گەشەی ئابووری گەورە لە وڵات .
    لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) "عبادی " دەستی خستە سەر چەندین مەلەفی گرینگ، لەوانە یاسای هەڵبژاردن و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەردانی "مەسعوود بارزانی " سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا وئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنێک لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدا کراوە و وردەکارییەکانیشی لەو چاو پێکەوتنەدا رووندەکاتەوە، هاوکات ئاماژە بۆ بوونی گفتوگۆی جددی بە سەرۆکایەتی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەکە ئامادەیی بۆ کشانەوە لە ماوەی ساڵێکدا دەربڕیوە.


    ◾سەقامگیری ئەمنی
    عەبادی لە چاوپێکەوتنەکەیدا  لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: وڵاتەکە سەقامگیرییەکی گەورەی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت ، ئەمەش لە سایەی گرنگیدان بە ئاسایش و ئامادەیی هێزە عێراقییەکان دوای سەرکەوتن بەسەر داعش لە ڕووی سەربازییەوە بە ڕزگارکردنی موسڵ لە 2017 و ئەو سەرکەوتنانەی کە بەدوایدا هات، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوام بوون لە پەرەپێدانی تواناکانیان و چاودێریکردنی جموجۆڵە تیرۆریستییەکان.
    "عەبادی"  ئاماژەی بەوەشدا:-سەقامگیری ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر دۆخی گشتی هەبووە،هانی وەبەرهێنانی داوە،و جولەی  خستووەتە  پڕۆژەکان ،کە لە بەرژەوەندی هەموواندایە پشتگیری ئەم سەقامگیرییە بکەین،  چونکە لە بەرژەوەندی ئابووری وڵاتدایە.
    لە درێژەی قسەکانیدا عەبادی ووتیشی :- بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یارمەتی حکومەتی داوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا لەخەرجیەکان، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هاووڵاتیان.
    ووتیشی :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران تازە نییە بۆ بەرپرسیارێتی، وەک پێشتر پۆستی پارێزگار و جێگر و وەزیری هەبووە و ئەم پێشکەوتنە وای لێکرد کە ئاشنای بارودۆخی گشتی دەوڵەت و کێشەکان بێت.


    ◾سیستەمی سیاسی
    "عەبادی " لەدرێژەی دیدارە رۆژنامەوانیەکەدە لەگەڵ ئاژنسی هەواڵی عێراقی ، تیشکی خستە سەر مەلەفی سیاسی و وتی: سیستمی سیاسی لە کوتلە  پێکدێت، بەشێکیان ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی حکومەت و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی حکومەت ماونەتەوە بۆیە هەموو کوتەلەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیران ناگونجێن، و لەوێشدا ناکۆکی و ڕەنگە هێرشی میدیایی ئێمە بینیمان کە بەهۆی پرسی پردەکانەوە چی ڕوویدا، هەرچەندە پڕۆژەیەکن کە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییان لێدەکرێت و ئەم ناکۆکییانە لە ژێر ڕۆشنایی کێبڕکێی سیاسی و هەڵبژاردندا ڕوودەدەن و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان زیاتر دەبێت.


    ◾پرسی هەڵبژاردنەکان
    عەبادی جەختی لەوەکردەوە کە داواکاری هەندێک لە هێزەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە جۆرێک لە ململانێی سیاسی لەخۆدەگرێت، و ئەنجامدانی ئەو جۆرە هەڵبژاردنانە لە ئێستادا مومکین نییە، بەو پێیەی کۆمسیۆن ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی هەرێم، هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن کە  پێویستی بە کات هەیە و تەنانەت ئەگەر هەوڵەکان خێراتر بکرێن، هەڵبژاردنەکان ناتوانرێت ئەنجام بدرێت مەگەر بۆ نموونە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوودا.
    هەر لەدرێژەی قسەکانیدا روونیش دەکاتەوە :- کە بە پشتبەستن بە ئەزموونی پێشووی هەڵبژاردن، پێش ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، جیاوازی و دووبەرەکی نێوان لایەنە سیاسییەکان زیاتر دەبێت، و جۆرێک لە سیستی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوودەدات، کە کاریگەری لەسەر کاری حکومەت دەبێت،کە لە ڕاستیدا  نابێ جیاوازیەکان کاریگەری لەسەر کاری حکومەت هەبێت ئێمە عێراقێکی بەهێزمان دەوێت لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئەمەش بە پشتیوانی حکومەت و بەبێ هیچ بەرکەوتنێک لە نێوان هێزە سیاسییەکان بەدەست دێت کە کاریگەری لەسەر ئەدای کارکردنی هەبێت.




    ◾یاسای هەڵبژاردنەکان 
    عبادی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان وتی :- لە هەموو هەڵبژاردنێکدا یاسایەکی نوێ دەردەچێت، ئەمەش کێشەیەکە کە دەبێتە هۆی دواکەوتن و ناکۆکی، تاوەکو کۆدەنگی لەنێوان کوتلە سیاسییەکان دروست دەبێت، ووتیشی :- یاساکانی پێشوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکان پێشتر رۆیشت، بەڵام ئاگاداری ئەوەیە کەئەم یاسایەی ئێستا ببێتە یاسایەکی جێگیر و نەگۆردرێت.
    درێژەی بە قسەکانی ئەوەشی خستەروو : دروست نییە ئێمە ئێستا بگەڕێینەوە بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دوای ئەو هەموو ماوە  بەهۆی ململانێیەکی سیاسی یان هەوڵدان بۆ لاوازکردنی لایەنێکی دیاریکراو،جارێکی تر  بچینە ناو ناکۆکی سەبارەت بە گەڕانەوەی چەند قەزایەک یان پێناسەکردنیان  لە یاساکەدا ڕێگەیەکی تر، کە لەسەر هەموو بلۆکەکان ڕەنگ دەداتەوە،چ لە ناوەوە یان دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی چونکە هەمان ناکۆکین.


    ◾ڕەوتی سەدری
    عەبادی جەختی لەوەکردەوە کە هەڵوێستی ڕەوتی سەدری تا ئێستا ڕوون نییە لەسەر پرسی گەڕانەوە و بەشداریکردن لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن، بەو پێیەی بزووتنەوەکە بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کرد،بۆیە  تا ئێستا ڕوون نییە، سەبارەت بەوەی سەدرییەکان دوای هەڵبژاردنی 2021، هاوپەیمانییان لەگەڵ هەندێک هێز بۆ پێکهێنانی حکومەت قبوڵ نەکرد،ڕەنگە ئەم بابەتە دووبارە بێتەوە ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن، چونکە ڕەنگە بەپێی ئەنجامەکان هاوپەیمانی پێویست بێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.
    "عەبادی " هیوای خواست  "کە ڕەوتی سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، بەو پێیەی بایکۆتەکە هیچ سوودێکی نییە و هیچ بەدیلێک بۆ کاری سیاسی و سندوقەکانی دەنگدان نییە، هەروەها هەر بەدیلێکی دیکە سەقامگیری  تێکدەدات.


    ◾سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا
    سەبارەت بە سەردانەکەی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا، عەبادی وتی: سەردانەکە گرنگ و ڕاشکاوانە بوو لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، بەو پێیەی سەردانەکە لێکنزیکبوونەوەیەکی نوێی بەدیهێنا کە بووە هۆی پێکهێنانی لیژنەیەک لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی دیموکرات بۆ پەیوەندیکردن و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی کێشەکان و گەیشتن بە قۆناغی خاوبوونەوە.
    ڕوونیشی کردەوە کە لایەنە سیاسییەکان بۆیان دەرکەوت کەلێنێکی سیاسی لە نەبوونی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێردا هەیە.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە سەرکردەکان پێداگیرن لەسەر  یەکڕیزی وڵات لە چوارچێوەی یەک عێراقی فیدراڵیدا، و دەبێت پەرۆشی هەبێت بۆ کارکردن بەپێی دەستوور بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان.
    عەبادی جەختیشی  لەوە کردەوە کە دەروازە سنوورییەکان بە کوردستانیشەوە، هەروەها فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانیش، دەبێ لە ژێر ئیدارەی فیدراڵیدا بن.