وەزارەتی دەرەوە ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەنگۆی دیارنەمانی 50 هەزار پاکستانی لە عێراق بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 28-07-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەنگۆی دیارنەمانی 50 هەزار پاکستانی لە عێراق بڵاوکردەوە.
    وەزارەتی دەرەوە  لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- دوای ئەوەی کە لەلایەن هەندێک میدیاوە هەواڵی دیارنەمانی 50 هەزار پاکستانی لە عێراق بڵاوکرایەوە، وەزارەت راستەوخۆ پەیوەندیی لەگەڵ لایەنی پاکستانی پەیوەست بە بابەتەکە (شودری سالك حوسێن) کە نوێنەری وەزیری کاروباری ئایینی پاکستانە ، تیایدا "شودری"   پشتڕاستی کردەوە کە هەڵە لە گواستنەوەی ئەو زانیاریانە هەبوە  کە وتراون.
    راشیگەیاند : کە ئەوەی هەندێک لە میدیاکان باس لە دیارنەمانی 50 هەزار پاکستانی دەکەن،ڕاست نییە.
    ئەوەشی خستەروو: کە لایەنی پاکستانی ئەو دەزگا میدیاییە بانگهێشت دەکات کە هەواڵە نادروستەکەی بڵاوکردووەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵی .