تاران-INA
ئەمرۆ یەک شەممە ئایەتوڵا سەید" عەلی خامنەیی" ڕێبەری گشتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران"مەسعوود پزیشکیانی وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی پێ بەخشی.
هاوکات "پزیشکیان " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارەکەیدا لە میانەی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی وتی: کار بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی ئێران دەکەین و دەبێت پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا بەرزبێتەوە و ناسنامەی ئیسلامی شۆڕشگێڕانە ببێتە ئیلهام دەر بۆ ناوچەکە و جیهان.
"پزیشکیان " دیدگای خۆی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی و ئابووری لە ئێران خستەروو و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پێکەوە ئەو ناخۆشیانە نەهێڵین کە گەلی ئێرانیان نیگەران کردووە.