بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی مەرجەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پزیشکانە ئاشکرا کرد کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و ئارەزووی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدائاماژەی بەوەکردووە:-گەڕاندنەوەی پزیشکە دەستلەکارکێشاوەکان و ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ کار دەکەن لە وەزارەتدا بەپێی ئەو پۆستە بەتاڵانە دەبێت کە لەلایەن وەزارەتەوە ڕادەگەیەنرێت، و وەزارەت پابەند نییە بە دامەزراندنیان لە شوێنی پێشووی کارکردنیان، هەروەها مۆڵەت دەبێت بێ مووچە بێت یاخود 5 ساڵ دوای کارکردنی لەرۆژی دەست بەکاربوونیەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- پێویستە داواکارییەکان لەلایەن کەسی پەیوەندیدار و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەش بە بەشی کاروباری هاووڵاتیان بکرێت، و داواکاریەکان لەڕێگەی کەسانی دیکەوە کە لەبڕی خاوەن داواکار کە پێشکەش دەکرێن وەرناگیرێن، هەروەک دوا وادە بۆ داواکارییەکان رۆژی 8ی ئابی 2024ە.