دەستەی کەشناسی پێشبینی جارێکی تر بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 28-07-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- سبەینێ دووشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، کە بەرزترین پلەکانی گەرما لە میسان 48،و بەسرە  و زیقار  47 و نەجەفی پیرۆز  و دیوانیە و کەربەلای پیرۆز 46 و بەغدا و بابل و دیالە و واست 45 دەبێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- رۆژی سێشەممە ئاسمان ڕوون و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان روون و ساماڵ دەبێت،هاوکات پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژانی  پێشوو دەبن.
    لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای رۆژی  پێنجشەممەی داهاتوو، دەستەی کەشناسی روونیکردۆتەوە کە ئاسمان لەو رۆژەدا روون و ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژنی پێشوو دەبن.