بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،" محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، جەختی لە هەماهەنگی و هاوکاری و یەکخستنی کارەکان لە نێوان پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگا ئەنبار کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- لە چوارچێوەی چاودێریکردنی ئادائی کارکردنی حکومەتە خۆجێیەکان، و چاودێریکردن لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان کە پێویستە هاوتا بێت لەگەڵ بەرنامەکانی حکومەت لە داهاتوودا "محمد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "محەمەد نوری کەربولی" پارێزگاری ئەنبار و "عومەر مەشعان دلێمی " سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ، و "خالد سوینی ئەحمەد " جێگری پارێزگار بۆ کاروباری تەکنیکی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "سودانی " گوێی لە قسەکانی پارێزگای ئەنبار گرت لەبارەی ئەو هەوڵانەی کە دراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەشەپێدان کە لەوێ دەکرێت ، هەروەها باس لە هەوڵەکان بۆ بەردەوامبوونی سەقامگیری ئەمنی بەگشتی لە پارێزگاکە کرا، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ و زیاتر بوونی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار تێیدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لەو روانگەیەوە "سودانی " دووپاتی لە پێویستی یەکخستنی کارەکانی نێوان پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا، و هەماهەنگی هەوڵەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانە ئامادەکراوەکان، لە چوارچێوەی بەرنامەو ستراتیجیەتی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی چاکسازیی ئابووری و ئیداری، بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی خەڵکی ئەنبار بگونجێت.