بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ شەممە،حزبوڵای لوبنانی ڕەتیکردەوە شارۆچکەی مەجدول شەمسی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو کردبێتە ئامانج.
حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بەو ڕووداوەکەوە نییە و بە توندی هەموو ئەو تۆمەت و دەنگۆیانەی لەبارەی پەیوەندیان بەو رووداوە ڕەتدەکەنەوە.
"محەممەد عەفیف" بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان،بە توندی ئەو دەنگۆ و تۆمەتانەی ڕەتدەکاتەوە کە لەبارەی رووداوەکەی شارۆچکەی مەجدو شەمسی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو ئاراستەیان دەکرێت.