وەزارەتی پەروەردە پێداچونەوە بە یەکەی کارگێری ئەو قوتابخانانەدەکات کە ئەمساڵ ڕێژەی سەرکەوتنیان تێدا کەمبوە

ناوخۆ
  • 27-07-2024, 22:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی پەڕوەڕدە،ڕایگەیاند :-کە "ئیبراهیم جبوری " وەزیری پەروەردە ، ڕێنمایی نوێی لەبارەی ئەو قوتابخانانە دەرکرد ، کە ڕێژەی سەڕکەوتنیان تێدا کەمبووه ،هاوکات ئاماژە بە بەشداری پێکردنەوەی ئەو قوتابیانە دەکات  کە لە پۆلی شەش کەوتوون له تاقیکردنەوەگشتیەکان، بۆ خولی دووەم.
    "کەریم سەید" وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ناتوانرێت ئەنجامی خولی یەکەم بۆ قوتابیانی ئامادەیی پۆلی شەش وەک ئاماری کۆتایی ژمارەی  دەرچووان و دەرنەچوان دیاری بکرێت ، بەهۆی بوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ، و ئەگەری سەرکەوتن و هەبوونی چانسێکی دیکە .
    ڕاشیگەیاند :- کە ڕێنمایەک لەلایەن "ئیبراهیم نامیس جبوری " وەزیری پەروەردە هەیە سەبارەت بەو قوتابخانانەی کە ڕێژەی سەرکەوتنیان  تێدا کەم بووە ، بەو پێیەی پێداچوونەوە بە هەیکەلی کارگێری لە بەڕێوەبردنی  قوتابخانەکان دەکرێت، و ڕێوشوێنیشیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، چونکە کاریگەری لە سەر ئاستی فێرکردن دەبێت، کە دابەزینی ئەدائی ئەو قوتابخانە بەو ڕێژە کەمە لادەنە لە سیستەمی پەروەردە ، چونکە ڕێنماییەکان تەنها پەیوەندی بە قوتابیەکانی پۆلی شەشەمەوە نییە.