بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان: لەمساڵدا 25 تۆڕی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر هەڵوەشێندراونەتەوە و 74 سزای لەسێدارەدانیش دەرچووە

ئەمنی
  • 27-07-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند :- کە لەم ساڵدا 25 تۆڕی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەریان هەڵوەشاندۆتەوە و  74 حوکمی لەسێدارەدانیش هەر لەمساڵدا بۆ تۆمەتبارانی دەرکراون ،هاوکات دووپاتی کردەوە کە بە پاڵپشتی "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران ،دەستکەوتەکانی 7 مانگی ڕابردوو کە بەدەستهاتوون ڕەنگی داوەتەوە.
    "زیاد خەلەف گاتع " بەڕێوەبەری سەنتەری بەدواداچون و توێژینەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:لە ساڵی 2024دا، 25 تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن ماددە هۆشبەر بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەڵوەشێندراونەتەوە.
    ڕاشیگەیاند:- کە ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتاندا هەیە بۆ دەستنیشانکردنی ئەوانەی لەو بوارەدا بازرگانی دەکەن.
    ئاماژەی بەوەشدا:- هەڵمەتی ڕادەستکردنەوە لەنێوان وڵاتان لەڕێگەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 ئەنجامدەدرێت ،لەو چوار چێوەیەشدا عێراق هەماهەنگی لەگەڵ  چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەکات، وەک (سوریا و ئێران و قەتەر ) لەچوار چێوەی هەوڵی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی بازرگانەکان.
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ ووتیشی :- لە ڕێگەی دادگاکانی عێراق و ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە، 74 سزای لەسێدارەدان لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچووە،کە حوکمەکان بەپێی مادەکانی 27 و 28 سزای لەسێدارەدان یاخودا  هەتاهەتایین ،ئەو سزایانەی لە ساڵی ئێستادا دەرکراون زۆر گەورەن،بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو کە  لە سێ ساڵی ڕابردوودا تەنها  54 سزای لەو جۆرە دەرچووە.