بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند:-کە پێوەر بۆ سەرکەوتن ڕازیبوونی هاووڵاتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەرفراوانە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، لەچوارچێوەی بەدواداچوون بۆ کاروباری پارێزگارەکان و ئەدای حکومەتە خۆجێییەکانیان و جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری،پێشوازیکرد لە "حەبیب زاهیر فەرتوسی" پارێزگار و "مستەفا دەعیر محەمەداوی"سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەمیانی دیدارێکدا "سودانی "کورتە باسێکی لەسەر پێشکەوتن و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پێشکەشکرد ،بە ئامانجی پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەدانکردنەوە،کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرنامەی حکومەت،و پێویستی ڕاستەقینەی خەڵک و کەرتی خزمەتگوزاری لە سەرجەم پارێزگاکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" جەختی کردەوە لە پێویستی یەکگرتن و هاوکاریی لە کاردا بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکان،بەتایبەت لە نێوان پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا،کە دەبێتە هۆی سەرکەوتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەرفراوان و گەشەکردنی واقیعی کۆمەڵایەتی و ئابووری ، کە دواجار دەبێتە هۆی ڕازیبوونی هاووڵاتیان،لەو ڕوانگەیەشەوە سەرۆک وەزیران تەئکیدی لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان کردەوە.