لە چوار چێوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە هاوتا ئەرجەنتینیەکەی دۆڕا

وەرزش
  • 27-07-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،هەڵبژاردی ئۆڵۆمپی عێراق  بەرامبەر هاوتا ئەرجەنتینیەکەی لە قۆناغی دووەمی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کە لە پاریس بەڕێوەدەچێت، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا.
    هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە خولەکی 14 لە ڕێگەی (تیاگۆ ئەلمادا ) گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 45 لەکاتی زیادکراو  (ئەیمەن حوسێن ) توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ عێراق تۆمار بکات و گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
    لە گێمی دووەمدا ئەرجەنتین لە خولەکی 63 گۆڵی دووەمی خۆی لە ڕێگەی (گۆندۆ)یەوە تۆمارکرد،پاشان لە خولەکی 85 (ئیکی فێرناندیز) گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد.