بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا بەشی ڕەسافە دەستگیرکردنی 30 کەسی بیانی ڕاگەیاند کە بەبێ مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە عێراق ماونەتەوە.
لەبەیاننامەیەکی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا بەشی ڕەسافە، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی نیشتەجێبوون یان نی یە .
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە،لەو هەڵمەتەدا 30 کەس لە نەتەوەی جیاواز دەستگیراون،کە مەرجەکانی مانەوەیان نەبوو.