بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی دەڕەوە،ئیدانەی ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کرد،کە کیانی زایۆنی له ناوەڕاستی کەڕتی غەززە ئەنجامیداوە.
وەزارەتی دەرەوە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA)ی ناردوویەتی،ئیدانەی ئەو قەتڵوعامە نوێی یەی هێزە داگیرکەڕەکانی زایۆنی کرد کە خوێندنگایەکی له کەمپەکانی خۆرئاوای دێر ولبلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج کە بوویە هۆی شەهیدبون و برینداربونی دیان هاوڵاتی کە زۆربەیان منداڵ بوون.
وەک وەزارەتی دەرەوە لەڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەم کۆمەڵکوژییە درێژەپێدەری ئەو دوژمنایەتی و تاوانانەیە کە قەوارەی زایۆنی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی بێ دیفاع ئەنجامی دەدات.
وەزارەتی دەرەوە لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش دەخاتەروو ، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت ئەرکی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی هەستێت بۆ وەستاندنی ئەم هێرشە تاوانکاریانەی ڕژێمی زایۆنی داگیرکەر، کە ئەم رژێمە بڕیارە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پشتگوێخستوە ، بۆیە وەزارەتی دەرەوە داوای لە هەموو وڵاتان دەکات ، کە بە توندی لە دژی ئەم کردەوە تاوانکاریانە و هێرشە سەربازییەکان بوەستن و بە جددی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیدا کار بۆ وەستاندنی بکەن.