وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان: پرۆژەی بەرد ڕوپۆشكردنی ڕێگای سندیباد پێش وادەی دیاریكراوی خۆی تەواو دەبێت

ناوخۆ
  • 27-07-2024, 15:07
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان عەون زیاب  دووپاتیكردەوە، پڕۆژەی بەردی ڕووپۆشكردنی ڕێگای سندیباد لە بەغدای پایتەخت، پێش وادەی دیاریكراوی خۆی تەواو دەبێت.
    زیاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سەردانێكی مەیدانی بۆ پرۆژەی ڕووپۆشكردنی بەرد لەسەر ڕێگای سندیباد ئەنجامداوە، بەپێی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەیە بۆ ئەوە كرد كە پڕۆژەكە لە مەودای سفرەوە درێژدەبێتەوە ژێر پردی بەغدای نوێ - دۆرا بۆ چوارڕێیانی كارگەی چیمەنتۆی عێراقی.
    بڕیار بوو لەماوەی 180 ڕۆژدا پرۆژوكە تە واو بكرێت، بەڵام لەئێستادا پێشبینی دەكرێت لەكەمتر پێش وادەی دیاریكراوی خۆی  تەواوبێت ،بپێی ئەوەی پێشكەوتنی كارەكە روون وئاشكرایە،هەروەها چەند شوێنێكی كراوە كە هەندێكیان كاری زەوینین وهەندێكی  تریش كاری ڕووپۆشكردنن، و لە ئێستادا دەچینە ناو پرۆسەی دووەمی ڕووپۆشكردنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەكە لەناوچەكە جۆرێكی چۆنایەتی دەبێت،هیچ  پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری ڕاستەقینەی تێدا نییە، جۆرێكە لە جوانكاری زیاد دەكات بۆ كەنارەكانی ڕووباری دیجلە، و بەهایەكی چۆنایەتی دەدات لە ڕوانگەی ژینگەییەوە.
    لە بەرامبەردا فەلاح جاسر، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆژەی ڕووپۆشكردنی بەرد لەسەر ڕێگای سندیباد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ڕێژەی تەواوكردنی دارایی جێبەجێكراو گەیشتە 33%، لەكاتێكدا پلانەكە گەیشتە 22%.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە داروپەردووی نەخوازراو، گڵە نیشتووەكانی ڕووبارەكان لادەبرێن و بە گڵی خاوێن دەگۆڕدرێن بە لێوارەكانی لە شێوەی چینەكانی ماسی هەر چینێك ئەستوورییەكەی 25 مەتر دەبێت، ئاماژەشی بەوەدا كە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە دەرچەیەك بۆ خێزانەكان، وەكو شوێنی سەوزایی و شوێنی دانیشتن و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی تێدایە.