بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە پەیمانگای گەشەپێدانی دادوەری سیمپۆزیۆمێكی لەسەر تاوانی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە هزرییەكان - ستراتیژی خۆپارێزی و چارەسەری یاسایی لە ژێر ڕۆشنایی كاری دەسەڵاتی دادوەری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە هزرییەكان ڕێكخست.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سیمپۆزیۆمەكە بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دەستەی چاودێریی دادوەری، دادوەر لەیس جەبر بووە و ژمارەیەك دادوەری دادگای تاوانەكان ئامادەی بوون ، دادوەری لێكۆڵینەوە، و ئەندامانی داواكاری گشتی تایبەتمەند بە كەیسەكانی مادەی هۆشبەر و كاریگەرییە هزرییەكان ، جگە لە نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە هزرییەكان، جگە لە نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە هزرییەكان و سەرۆكی بەشەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە هزرییەكان.