بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە ناسر ئەسەدی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە، پشتڕاستی كردەوە كە پڕۆژەی میترۆی بەغدا 85%ی ناوچەكانی پایتەخت دەگرێتەوە بە تێچووی زیاتر لە 18 ملیار دۆلار، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە پڕۆژەكە گەورەترین پڕۆژە دەبێت لەناوچەكە.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەو هاوپەیمانییەی كە پڕۆژەی میترۆی بەغدای بردەوە لە كۆمەڵێك كۆمپانیا پێكهاتووە، بەو پێیەی 9 كۆمپانیا لە یەك هاوپەیمانیدا كۆبوونەتەوە و داواكارییان بۆ پڕۆژەكە كردووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی شەمەندۆفێر لە جیهاندا كە تایبەتمەندن بە كاری میترۆپێكهاتووە،كۆمپانیا دیزانینیەكانیش لەخۆ دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : هاوپەیمانی ڤاسخۆت ونتەر كاپیتاڵی سویسری كە كۆمەڵێك كۆمپانیا لە ئیسپانیا، فەرەنسا، توركیا و بانكێكی ئەڵمانیا لەخۆدەگرێت، مانگی ئابی داهاتوو دەست بە كاركردن لەسەر پڕۆژەكە دەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد سنووری ماوە بۆ پڕۆژەكە ئەوەیە 4 ساڵ، بە تێچووی مەزەندەكراو بە 18 ملیار دۆلار.
هەروەها ووتیشی : ئەو ناوچانەی كە میترۆ تێیاندا تێدەپەڕێت دەستنیشان كراون، ئەو ناوچانەش لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە، گەشتێكیش لە بەغدا هەبووە كە زیاتر لە 20 جار گەشتمان كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەو شوێنانە، ڕوونیشیكردەوە شەمەندۆفێرەكە بە 85% شوێنی بەغدا تێدەپەڕێت و هەموو ناوچە ئاینییەكان دەگرێتەوە، جا ئیسلامی، مەسیحی، یان سوننە یان شیعە، هەروەها هەموو ئەو زانكۆیانە دەگرێتەوە كە دەكەونە پایتەخت و زۆربەی وەزارەتەكان، بە تایبەتی 7 وەزارەت لە چوارچێوەی ئەو هێلانە، و یاریگاكانی تۆپی پێ ، بازاڕە گشتیەكان، و بازاڕەكانی جوملە، جا لە شاری سەدر، شورجە، یان شوێنەكانی تر بێت، هەروەها شوێنە گەشتیاری و كات بەسەربردنەكانیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: 7 هێڵی یەكتربڕین دەبێت، هەروەها لە 3 ناوچەی ئەم ڕێگایانەدا دەروازەی ڕووبارەكان دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد 64 وێستگە و 4 شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل هەیە كە توانای 10 هەزار ئۆتۆمبێلیان هەیە لە هەر وەستانی ئۆتۆمبێلێكدا مەبەست لێی كەمكردنەوەی چڕی هاتوچۆیە لەناو شارەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەكە گەورەترین پڕۆژەیە لە ناوچەكەدا و بەشێوەیەكی بەرچاو قەیرانی گواستنەوە چارەسەر دەكات، هیوای خۆی دەربڕی كە پڕۆژەكە جیهانی بێت.