سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كرد لە پێكهاتەی توركمان

سیاسی
  • 27-07-2024, 11:45
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە پێشوازی كرد لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەپێكهاتەی توركمان، لەچوارچێوەی بەدواداچوونەكانی بەڕێزیان بۆ لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هێزە نیشتمانییەكانی پارێزگاكە، بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و بەردەوام بوون لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەكەرتەكانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی كاری دەزگا ناوخۆییەكان لەپارێزگاكە.
    لە میانی دیدارەكەدا بەڕێز سودانی ئاماژەی بە گرنگی پێشخستنی بەرژەوەندی خەڵكی كەركوك كرد لە هەر ڕێككەوتنێكی نێوان ئەو هێزە سیاسیانەی كە براوەی هەڵبژاردنەكانن، دوابەدوای سەركەوتن لە ئەنجامدانی، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2005ـەوە ڕاگیرابوو، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی كاركردن وەك یەك تیم، دوور لە پەراوێزخستن یان دوورخستنەوەی هەر هێزێكی نیشتمانی كۆمەڵایەتی برایانە لە كەركوك.
    بەڕێزیان داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد، كە بەڕێوبەرایەتی حكومی خۆجێی سەركەوتوو هەڵبژێرن و لەسەر هەڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕێكبكەون، بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەكانی ڕۆڵەكانی پارێزگاكە و پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانی ئەنجومەنەكە و دابینكردنی هەموو ئەوانە دەربڕی كە دەبێتە هۆی باشتركردنی دۆخی ئابووری و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزاری تێیدا.