ئۆڵۆمپی عێراق ئەمڕۆ رووبەڕووی ئۆڵۆمپی ئەرجەنتین دەبێتەوە

وەرزش
  • 27-07-2024, 10:35
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    كاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان دووەم یاری خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە كۆمەڵەی دووەم لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 ئەنجام دەدات.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە: هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراقی ئامادەكارییەكانی بۆ ئەم یارییە چاوەڕوانكراوەی ئێوارەی دوێنێ هەینی بە دوایین یەكەی مەشق و ڕاهێنانەكانیدا تەواو كرد، كە تێیدا سەرجەم یاریزانەكان بەشداربوون، دواتر وتارێكی تەكنیكی لەلایەن ستافی راهێنەرانەوەپێشكەشكرا و شیكارییەك بۆ هەندێك حاڵەتی ئەرێنی و نەرێنی و شێوازی یاریكردن كرا.
    لە زاری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیەوە ڕازی شنێشل ڕاهێنەر بڵاویكرایەوە : هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سەختی یارییەكەی لەگەڵ هاوتا ئەرجەنتینیەكەی دەزانێت، بەتایبەتی كە تیپی بەرامبەر یارییەكەی لەگەڵ مەغریب دۆڕاند و بەدوای قەرەبووكردنەوەیدا دەگەڕێت، ئێمەش ئامادەین بۆ یارییەكە و بۆ ئەم قۆناغە ببڕن.
    شنێشل ئاماژەی بەوەشكرد :  یاریزانەكان ئاستێكی نایابیان پێشكەشكرد بەرامبەر ئۆكرانیا، كە تیایدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر یەك گۆڵ سەركەوتنمان بەدەستهێنا، هەمووان ئامادەن جگە لە سەعد ناتق كە هێشتا پێكانەكەی هەیە و بە تەواوی چاك نەبووەتەوە، ڕەنگە بۆ دوا یاری لەگەڵ مەغریب ئامادەبێت.
    هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ هەڵبژاردەی مەغریب ڕووبەڕووی ئۆكرانیا دەبێتەوە، دوای ئەوەی شێرەكانی ئەتڵەس لە یەكەم یاریدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سەماكارانی تانگۆی بردەوە،هەروەها هەڵبژاردەی میسر ئەمڕۆ لە كۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی ئۆزباكستان دەبێتەوە.