بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای كرد.
لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها با لە ڕۆژدا لە ناوچەكانی ناوەراست و باشوور چالاك دەبێت، كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن.
رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باكوری وڵات.
سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ دە دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.