بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، ئاڕاستەی نوێکردنەوەی داتابەیسەکانی بۆ ئەو کەسانە کرد کە داواکراون لە حاڵەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ بەدواداچوونی بازرگانان.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، هاتووە" وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد كهتێدا بەڕێوەبەرانی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا و پارێزگاکان ئامادهبوون”.
شەمەری گوێی گرت لە ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی هەواڵگری و گرنگترین ئەنجامەکانی بەدەستھێنراو لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارھێنەران".
ههروهها جەختی کردەوە لهگرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو جێبەجێکردنی راسپارده ودەرئەنجامەکانی دووەمین کۆنگرهی ههرێمی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان کە تێیدا نۆ وڵات، لەوانەش عێراق، بەشداریان کرد.
شهمهڕی تهكهزی لهسهر نوێکردنەوەی پلانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانان و کۆکردنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییهكانی كردهوه بۆ بەمەبەستی گەیشتن بە ئاسایش و نەهێشتنی ئەم دیارده مەترسیدارە، ههروهها بەدواداچوونكردن بۆ باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تۆڕە نێودەوڵەتییەکان و نەهێشتنی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی لە ڕێگەی هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ووڵاتانی ناوچەکە”.
وهزیری ناوخۆ جهختی لهنوێکردنەوەی داتاپهیسهی ئەو کەسانەی كردهوه کە لە حاڵەتەکانی ماددە هۆشبەرەکاندا داواکراون و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بۆ چاودێریكردنی بازرگانانی ئەم ژەهرانە".