بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختی لەگرنگی بەشداریکردنی عێڕاق کردەوە لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکان.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک کۆمار لەشوێنی مانەوەی لە شاری پاریس پێشوازیکرد لە وەزیری وەرزش و لاوان ئەحمەد مبەرقەع و وەرزشوانانی بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی پاریس.
سەرۆک کۆمار ڕوونیشی کردەوە کە وەرزش ڕووبەرێکی فراوانی لە گرنگیپێدانی سەرۆکایەتی کۆمار گرتووەتەوە، بەشداربوونیشی لە کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هەڵبژاردەکەمان بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەرئەو گرنگیپێدانە، ئاماژەشی بەوەکرد کە بەشداریکردنی وەرزشوانانمان لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکان گرنگی خۆی هەیە وەک فاکتەرێکی کاریگەر لەسەر لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتان و گەلانی جیهان.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری وەرزش ولاوان وشاندی یاوەری دەستخۆشیان لە سەرۆک کۆمار کرد بۆ ئەم گرنگیدانەی بە بەشداریکردنی عێڕاق لەم چالاکیە وەرزشیە نێودەوڵەتیە.