فەییاز سەردانی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دەکات لە ناوچەی حەزەڕ لەنەینەوا

ئەمنی
  • 26-07-2024, 14:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەییاز سەردانی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی نەینەوای کرد لەناوچەی حەزەڕ.
    بەیاننامەی دەستەی حەشدی شەعبی کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا تێیدا هاتووە کە فەییاز لەسەردانەکەیدا سروشتی کار و  ئەرکەکانی حەشدی شەعبی بەسەرکردەوە ولە بارستایی مەترسیە ئەمنیەکانی پێچایەوە لەوناوچانەدا، پێداگریشی کرد له‌سه‌ر گرنگی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دەسپێشخەری وپتەوکردنی بڵاوبوونەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بیابانەکان و سەرسنوورەکان و جەختیشی کردەوەلە هەماهەنگی هاووڵاتیان بۆ ڕاگرتنی سەقامگیری ناوچەکە.