ئاسایشی نیشتمانی دەست بەسەر ٢٠٠ هەزار حەبی مادەی هۆشبەردا دەگرێت

ئەمنی
  • 26-07-2024, 14:17
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی 200 هەزار حەبی مادەی هۆشبەری و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی له‌بەغدای ڕاگەیاند.
    ده‌زگاكه‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، ڕایگەیاندووە" مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەجەف، و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان تۆڕێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان هەڵبوەشێننەوە و(3) له‌ئەندامە تۆمەتبارەکانیشی دەستگیر بکەن و دەست بەسەر (200) هەزار حەبی ماددە هۆشبەرەکان لە جۆری (کاپتاگۆن ) لە بەغداد بگرن".
    هه‌روه‌ها وتی" ئۆپەراسیۆنەکە له‌دوای هەوڵێکی هەواڵگری و بەدواداچوونكردن بۆ جموجۆڵی تۆڕی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدراوە، وئاشكراكرا كه‌ئه‌م تۆڕه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو تایه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان و كیسه‌ی برنج ده‌شێرنه‌وه‌ و دواتر به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.