هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، وتی" سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان له ئه‌ليزێى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى فه‌ره‌نسا، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.