دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جه‌خت له‌پێویستی دابینكردنی ئامێره‌كان و تۆ و خه‌رجكردنی شایسته‌ دارییه‌كانی جوتیاران ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 26-07-2024, 14:07
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ میانی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ جوتیارانی‌ قه‌زای‌ پێنجوینی‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جه‌خت  له‌ په‌رۆشی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كات لە پشتیوانیكردنی‌ جوتیاران و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌ به‌غداد، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ جوتیارانی‌ قه‌زای‌ پێنجوینی‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، دوای به‌خێرهێنانیان، به‌ڕێزی‌ گوێبیستی‌ ئه‌و ئاسته‌نگ و كێشانه‌ بوو روبه‌ڕوی‌ جوتیاران ده‌بنەوە له‌ وه‌رزه‌كانی‌ كشتوكاڵكردنداو، كۆنتڕۆڵنەکردنی نرخی‌ به‌روبومه‌كانیان، به‌هۆی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌.
    هه‌روه‌ها وتی" دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی‌ وته‌كانیدا، جه‌ختیكرد له په‌رۆشی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ پشتیوانیكردنی‌ جوتیاران و،  ئاڕاسته‌کردنی‌ نوسراو بۆ  وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عێراق، بۆ دابینكردنی‌ ئەوەی پێویستیانە له‌ ئامێره‌كان و تۆو خه‌رجكردنی‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان و، دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست بۆ كێشه‌كانیان.