بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە کەشی ڕۆژی شەممە بەگشتی ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک نزم دەبنەوە و لەباشووریش نبیک ڕۆژی پێشتر دەبن، بەڕۆژیش لەناوەڕاست و باشوور باهەڵدەکات و تۆزوخۆڵی پێ بەرزدەبێتەوە.
ڕۆژی یەکشەممەش لەهەندێک شوێندا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نزم دەبن کەچی لە باکوور هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی دووشەممەش لەهەندێک شوێندا ساف وهەندێک تۆزوخۆڵ دەبێت وپلەکانی گەرماش بەگشتی هەندێک بەرزدەبنەوە .
ڕوونیشی کردەوەکە ڕۆژی سێشەممە بەگشتی ساف وگەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.