عێراق و بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی هەمواركردنەوەی ڕێككەوتنی قەرز بۆ دابینكردنی دارایی ژمارەیەك پڕۆژەی گەشەپێدان واژۆ دەكەن

ئابوری
  • 25-07-2024, 21:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KFW)، هەمواركردنەوەی ڕێكەوتنی قەرزیان واژۆكرد بۆ دابینكردنی دارایی ژمارەیەك پڕۆژەی گەشەپێدان.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی دارایی، هەمواركردنەوەی ڕێككەوتنی درێژكردنەوەی قەرزی دارایی كە لەلایەن بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانیا(KFW)وە بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی گەشەپێدان دراوە، واژۆ كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەمواركردنەكە لەنێوان وەزیری دارایی تەیف سامی محەمەد و نوێنەری بانكەكە لە عێراق واژۆكرا.
    بەپێی بەیاننامەكە، لە هەمواركردنە نوێیەكەدا درێژكردنەوەی ماوەی خەرجكردن بۆ ئەو پڕۆژانەی كە بە قەرز پارەیان بۆ دابین دەكرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
    - درێژكردنەوەی ڕێككەوتنی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی كارەبا لە ناوچە ئازادكراوەكان (قۆناغی سێیەم) بە بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ تا 15/1/2027.
    - درێژكردنەوەی ڕێكەوتنی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ڕێگاوبان و پرد و ئاو و ئاوەڕۆ بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ تا ڕۆژی 31/12/2026.