شاخەوان عەبدوڵا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رەوتی حیكمە لە سەید عەمار حەكیم دەكات

سیاسی
  • 25-07-2024, 21:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا پیرۆزبایی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە  سەید عەمار حەكیم كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، پیرۆزبایی لە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم كرد، بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕەوتی حیكمە.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە،  شاخەوان عەبدوڵا  بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی كادر و جەماوەری حیكمە كرد، و  ڕۆڵی مێژوویی سەركردەكانی ڕەوتی حیكمەو ئەو قوربانیانەی كە لەگەڵ هێزە نیشتمانیەكانی تر بەخشیویانە بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵاتە دیكتاتۆرییەكان و دابینكردنی ژیانێكی سەلامەت و شایستە بۆ گەلی ئازیزمان بەرز نرخاند.