بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی ژمارەیەك بەرپرس كە پۆستەكانیان بەجێهێشتووە ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی، بۆ تاوتوێكردنی پلانی كاری لیژنەكە بۆ وەرزی دووەمی یاسادانان لە ساڵی سێیەمی یاسادانان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە پەرۆشی لیژنەكەی دووپاتكردەوە بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی خۆی لە بوارەكانی یاسادانان و چاودێریدا، بەو پێیەی پێداچوونەوە بە كۆمەڵێك تەوەر لە كارنامەكەیدا كرا، دیارترینیان سەردانی مەیدانی بۆ وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەتێك و میكانیزمی پێكهێنانی لیژنەكان بۆ بەدواداچوونی كارەكانی ئەو دەزگایانە بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دەستپاكی و نوسینگەی چاودێری نیشتمانی.
جەنابی تەئكیدیكردەوە: لیژنەكە دەستیكردووە بە چالاككردنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە بۆ مەلەفی ژمارەیەك بەرپرس، جا ئەوانەی پۆستەكەیان بەجێهێشتووە یان هێشتا لە پۆستەكەدان.